Next refresh in seconds
حكومه‌ت بڕیار له‌باره‌ی‌ فرۆشتنی‌ مریشكی‌ زیندو ده‌دات
Last Updated on تەمموز 01 2015

حكومه‌ت بڕیار له‌باره‌ی‌ فرۆشتنی‌ مریشكی‌ زیندو ده‌دات

وه‌زیری‌ كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كات، بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ فرۆشتنی‌ مریشكی‌ زیندو...
نامه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
Last Updated on تەمموز 01 2015

نامه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم

ڕێكخراوی‌ كوردستان بێ‌ جینۆساید نامه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و...
هاتنی‌ ئێرانیه‌كان بۆ هه‌رێم سنوردار ده‌كرێت
Last Updated on تەمموز 01 2015

هاتنی‌ ئێرانیه‌كان بۆ هه‌رێم سنوردار ده‌كرێت

سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ ئاشكرای‌ كرد، له‌ئه‌مڕۆوه‌ كاربه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ ده‌كه‌ن كه‌هاتنی‌...
واده‌ی گرانكردنی نرخی به‌نزین ئاشكراده‌كرێت
Last Updated on تەمموز 01 2015

واده‌ی گرانكردنی نرخی به‌نزین ئاشكراده‌كرێت

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان نهێنیه‌ك له‌باره‌ی نرخی به‌نزینه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سێ مانگی داهاتودا...

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌مانگی حوزه‌یران ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی دارایی هه‌نگاو ده‌نێت.

(ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"هه‌رێمی كوردستان (16) ملیۆن‌و (717) هه‌زارو (102) به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه‌، واته‌ ڕۆژانه‌ (576) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردوه‌،"له‌مانگی ڕابردودا چوار ملیۆن‌و (192) هه‌زارو (223) به‌رمیلی ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كردوه‌، واته‌ ڕۆژانه‌ (148) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕاده‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه‌ كردوه‌".

سه‌باره‌ت به‌بڕی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت:"ته‌نها (194) هه‌زارو (711) به‌رمیل نه‌وتی بۆ مانگی حوزه‌یران ڕاده‌ستی سۆمۆ كراوه‌، كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌كاته‌ شه‌ش هه‌زارو (714) به‌رمیل نه‌وت".

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌ به‌سه‌ربه‌خۆ فرۆشتویه‌تی، (12) ملیۆن‌و (668) به‌رمیل بۆ مانگی حوزه‌یران، واته‌ هه‌رێم ڕۆژانه‌ (421) هه‌زارو (730) به‌رمیل نه‌وتی به‌سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌ كردوه‌.

له‌لێدوانێكیشدا بۆ NNA، (ئه‌مین به‌كر) ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، به‌حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێم له‌م مانگه‌دا بڕی‌ نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ بۆ كۆمپانیای‌ سۆمۆی‌ كه‌مكردۆته‌وه‌، به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌كۆتایی‌ مانگیشدا كاتێك ڕاپۆڕتی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ده‌چێته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕی‌ پاره‌و شایسته‌ دارایه‌كانی‌ هه‌رێمیش كه‌مده‌كات، بۆیه‌ به‌گشتی ئه‌م مانگه‌ چاره‌نوسسازه‌ بۆ هه‌رێم‌و به‌غدا.
-----------------------------------------------------------------
ڕه‌نج ساڵه‌یی – NNA/(/)

ڕاپۆرتەکان...

..:: NNA ::..
چوار شەممە, تەمموز 01 2015

له‌به‌رنامه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی NNAدا، (ئاواز شێخ جه‌نگی) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هیوایخواست، كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی له‌به‌رچاو بگرن‌و ده‌رئه‌نجامێكی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌، وتیشی:"كۆبونه‌وه‌ی (23)ی حوزه‌یران له‌په‌رله‌مان، خه‌مخۆری بوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی له‌هه‌رێمدا دروستنه‌بێت‌و ده‌بوو فراكسیۆنی پارتیش پرۆژه‌یاسای له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌بوایه‌".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی داوای له‌پارتی كرد، به‌ڕاشكاوی به‌لایه‌نه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت‌و به‌رچاوڕونی بدات له‌وه‌ی چی ده‌وێت، ئایا تاكه‌ كاندیدیان (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی یاسا ناتوانێت خۆی كاندید بكاته‌وه‌.

له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا (ته‌حسین دۆڵه‌مه‌ڕی) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانن له‌كۆبونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌ سیاسیه‌كه‌دا هه‌موان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چونكه‌ ئێستا گه‌لی كورد له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌سازان هه‌یه‌‌و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش پێویستی به‌سازانی لایه‌نه‌كان هه‌یه‌، وتیشی:"ئه‌گه‌ر نیه‌تی ئیجابی هه‌بێت، ده‌توانرێت كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌رئه‌نجامێكی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی باسیله‌وه‌شكرد، ده‌بوو په‌یامه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ئاراسته‌ی نێوانگیری بوایه‌، په‌یامه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بوایه‌، وتیشی:"هیچ ڕێكه‌وتنێكی نهێنی له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی نه‌كراوه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی بۆ دوو ساڵی تر".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی هێمایبه‌وه‌شكرد، سه‌رۆك بارزانی كورسی به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌، به‌ڵكو به‌لایه‌وه‌ گرنگ پێی بوترێت پێشمه‌رگه‌، په‌یامه‌كه‌شی له‌ڕوانگه‌ی خه‌مخۆرییه‌وه‌ بووه‌ بۆ ئه‌و دۆخه‌ی دروستبوه‌، وتیشی:"له‌كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا پارتی به‌رچاوڕونی ده‌داته‌ لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی سیستمی حوكمڕانی له‌هه‌رێم، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ته‌نها مه‌به‌ستمان بارزانی نییه‌، ڕه‌نگه‌ كه‌سێكی تر‌و كاندیدێكی تر بێت، به‌ڵام تائێستا كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها خودی مه‌سعود بارزانییه‌".

بۆ زانیاری زیاتر گوێبیستی به‌رنامه‌كه‌ بن..

Audio clip: Adobe Flash Player (version 9 or above) is required to play this audio clip. Download the latest version here. You also need to have JavaScript enabled in your browser.

Share selected track on FacebookShare selected track on Twitter
Download

-----------------------------------------------------------------
ئاماده‌‌و پێشكه‌شكار: بیلال جه‌عفه‌ر

لیژنه‌ی‌ ده‌ستور له‌گه‌ڵ گروپه‌كان كۆبۆوه‌
01 تەمموز 2015, چوار شەممە, 18:31:37

ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ گروپه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبۆوه‌‌و لیژنه‌یه‌كی‌ دیكه‌یان پێكهێنا.

له‌درێژه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌

ورده‌كاری (22) هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر داعش
01 تەمموز 2015, چوار شەممە, 11:17:21

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ورده‌كاری هێرشه‌كانی ڕۆژی (30-6-2015)ی سه‌ر چه‌كدارانی‌ گروپی‌ تیرۆرستی‌ داعش له‌عێراق‌و سوریا بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هێرشه‌كان (100%) ئامانجی خۆیان

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان شكستیهێنا
01 تەمموز 2015, چوار شەممە, 16:39:19

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌خولی سێیه‌مدا، پارته‌ سیاسیه‌كانی توركیا له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی  ئه‌و وڵاته‌ شكستیان هێناو نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، (عیسمه‌ت یه‌ڵماز)

داعش له‌كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقا بڵاوده‌بێته‌وه‌
01 تەمموز 2015, چوار شەممە, 17:30:04

ڕۆژنامه‌نوسێكی‌ دیاری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ڵێت:"ستراتیژیـه‌تی ئێسـتای كۆشـكی سـپی له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا ڕون نییه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه‌ له‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كۆده‌نگ بكات، له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌

  • هەواڵ بەپێی ڕۆژ
  • ئەرشیڤ...
  • بایۆگرافیا
« تەمموز 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    
« تەمموز 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

ڤیدیـــــــــــــــــــــــــــــۆ:

کاریکاتۆر

123456789